ڕاستەوخۆ

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 9 هاووڵاتیی کوردیان دەستگیرکرد

reset font size increase font size

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی بەشێک لە كوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم 9 هاووڵاتیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیر کراون.

رێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوردانه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، لە شاری ئاودانان دەستگیرکراون.

هاوكات، راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرای دەکەن، لەدوای ناڕەزایەتییەکان، شەپۆلی دەستگیركردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتیان بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان بەردەوامە.

لە رێوەڕەسمی چلەی كوژراوانی شاری ئاودانان، گرژی لە نێوان خەڵک و هێزەکانی حکومەت دروست بوو، لەئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.