ڕاستەوخۆ

هێرشکرایە سەر ناوچەی پیشەسازیی پترۆکیمیایی ماهشەهر لە باشوری ئێران

reset font size increase font size

ناوچەی دامەزراوەی ئابووریی پترۆکیمیایی ماهشەهر لە باشوری ئێران کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چەندین تەقینەوە لە دامەزراوە پیشەسازییەکانی کۆمەڵگەکە ڕوویاندا، سوپای ئیسرائلیش دەڵێت، دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند، ناوچەی تایبەتی پترۆکیمیایی ماهشەهر لە پارێزگای خوزستان کرایە ئامانج، بەرپرسانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاریی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دان و داوای هێمنی لە هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکەن.

وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری ئەمنیی پارێزگاری خوزستانیش دەڵێت، لە هێرشەکەدا کۆمپانیاکانی پترۆکیمیایی فەجری یەک و دوو، ڕەجال و هەروەها ئەمیر کەبیر پێکراون و چەندین تەقینەوەی گەورەش لە ناوچەکە ڕوویداوە و پێنج کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی گوتەکانی حەیاتی، جیا لە ماهشەهر، چەند ناوچەیەکی دیکەی وەک ئەهواز و شەلمەچەش کراونەتە ئامانج و زیان بە دامەزراوە پترۆکیمیایییەکان گەیشتووە.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دامەزراوەی ئابووریی پترۆکیمیایی ماهشەهریان لە باشوری ئێران کردووەتە ئامانج و بەردەوام دەبن لە لێدانی پیشەسازی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.