به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌بوون و به ده‌یان كه‌سیش كوژراون و برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ده‌ڵێت، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیی، 217 كه‌س كوژراون و 798 كه‌سیش برینداربوون.
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له لوبنان رایگه‌یاند، به‌هۆی بارگرژییه‌كان و هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل، نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی لوبنان له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌بوون.