رێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ، هۆشداریی لە دۆخی گرتن و بێسەروشوێنکردنەکان لە ئێران دەدات و دەڵێت، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتێکی دڕندانەی بۆ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و بێسەروشوێنکردنی گیراوان، هەروەها دانپێدانانی زۆرەملێی هاوڵاتیان دەستپێکردووە.
دەڵێت، تا ئێستا 139 گرتەی ڤیدیۆیی لەو شێوەی بڵاوکردووەتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لەو ماوەیەدا دەیان هەزار کەس کە منداڵانیشیان لەنێودایە، لە رێگەی توندوتیژییەوە دەستگیرکراون و لە زیندانە فەرمی و نهێنیەکاندا، رووبەڕووی ئەشکەنجە و سوکایەتیی بوونەتەوە.
ئاشکراشیکردووە، تەنیا لە مانگی شوباتدا، زیاتر لە 11 هەزار کەس لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و دۆسیەی دادوەری بۆ زیاتر لە 10 هەزار کەس کراوەتەوە.