ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی، هۆشداریی لهبارهی كاریگهرییهكانی جهنگ دهدات و دهڵێت، جیهان ڕووبهڕووی سەختترین قەیرانی بازرگانی بووەتەوە.
نەگۆزی ئیویالا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی، ڕایگەیاند، ئێستا جیهان بەراورد بە 80 ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووی سەختترین قەیرانی بازرگانی بووەتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ جەنگی ئێران و کاریگەریی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، پەککەوتنی دەستەی چارەسەری قەیرانەکان و سستی لە شەفافیەتی هاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت، متمانەی نێوان وڵاتانی لەناو بردووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی گوتیشی، سیستمی فرەجەمسەریی بازرگانیی جیهانی، بەشێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاوە و چیتر ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو.