وشـیار ئاوارە، هونەرمەندێکی میلییە و کاری کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی کۆن دەکات، ئەو بە ئاوازی گۆرانی بانگەشەی کڕینی شمەکی ماڵان دەکات، وشیار قسەی بۆ نووچە تیڤی کردووە و دەڵێت، کاتێک بە کۆڵانەکاندا تێپەڕ دەبێت، خەڵک ڤیدیۆی دەکەن و زۆر جاریش دەستخۆشی لێ دەکەن بەوەی بەو دەنگە زوڵاڵەی دەیەوێت سەرنجی خەڵک ڕاکێشێت