ڕاستەوخۆ

داهاتی گومرکیی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 71 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە

reset font size increase font size

دەستەی گومرکەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی گومرکی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، بە بڕی زیاتر لە 108 ملیار دینار (زیاتر لە 71 ملیۆن دۆلار) زیادی کردووە، ئەوەش بەرزبوونەوەی بە ڕێژەی زیاتر لە 32% نیشان دەدات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی گومرکەکان، عێراق لە مانگی ئەیلوولی 2026دا زیاتر لە 442 ملیار دینار داهاتی گومرکی کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا بەراورد بەم بڕە نزیکەی 334 ملیار دینار بووە.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی کاراکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی "ئاسیكۆدا" (ASYCUDA) بووە کە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە جێبەجێ دەکرێت، و جەختی کردەوە کە ئەم زیادبوونەی داهات بەهۆی بەرزکردنەوەی باجی گومرکی نەبووە، بەڵکو بەهۆی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکان و ڕێگریکردن بووە لە بەهەدەردانی داهات.

تەواو دیجیتاڵکردنی سیستمی گومرک لەلایەن ئۆفیسی کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) پەرەی پێدراوە، و تاوەکو ئێستا یارمەتیدەر بووە لەوەی داهاتی گومرکیی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە بگاتە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار، کە ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغدایە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.