ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی لەگەڵ سودانی کۆبووەوە؛ جەخت لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 کرایەوە

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی ڕێزگرتن لە "پێگە و قەوارەی دەستووری"ی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

هەروەها سەرۆکی حکومەت جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە لە بەدیهێنانی شایستە داراییەکاندا، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2027 لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان دیاری بڕیار بدرێت، کە 14%ی کۆی دانیشتووانی وڵات پێکدەهێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.