وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ده‌ڵێت، هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران به ته‌واوه‌تی بۆ پارێزگه‌كانی باشووری عێراق ڕاگیراوه.
ئه‌حمه‌د مو‌سا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، له ئێستادا ئێران ڕۆژانه پێنج ملیۆن پێ مه‌تر سێجا غاز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌كات، به‌ڵام بۆ باشووری عێراق ڕاگیراوه، له‌كاتێكدا پێشتر 35 ملیۆن مه‌تر پێ سێجا غازی ڕه‌وانه ده‌كرد.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، حكومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه به دابینكردنی غازی ناوخۆیی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یران دروست نه‌بێ و ببێته جێگره‌وه‌ی غازی ئێرانی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له 28ی شوبات، ئه‌وه دووه‌مجاره هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ پارێزگاكانی باشوری عێراق ڕابوه‌ستێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ده‌ڵێت، ئاماده‌كاریی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه به تایبه‌تیی بۆ هاوینی ئه‌مساڵ.