ڕاستەوخۆ

هاوڵاتیانی گیرخواردوو لە چەند وڵاتێکەوە بۆ عێراق دەگەڕێنرێنەوە

reset font size increase font size

هێڵی ئاسمانیی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی گیرخواردوو لە ڕێگای وشکانییەوە لە چەند وڵاتێکەوە بۆ عێراق ئەنجامدەدرێت .

لە راگەیەنراوێکی هێڵی ئاسمانیی عێراقدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە بە شەش گەشت لە فڕۆكەخانەی دالامان لە توركیا، دوو گەشت لە قاهیرە و چوار گەشت لە نیودەلهییەوە، بەرەو سعودیە دواتر بۆ عێراق گەڕانەوەیان دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە لە سبەینێوە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .

دەشڵێن، داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەردانی باڵیۆزخانەكانی عێراق لە قاهیرە و نیودەلهی بکەن بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان تا ڕێکارەکانی گەڕانەوەیان دەستپێبکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.