سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای پارتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتووەتە دەستیان و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
گوتوشیەتی، بەهۆی ئەوەی %97ی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەرێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن، دابەشکردنەکە کاتی زۆر ناوێت و هەرکەس دەتوانێت لە شارەکەی خۆیەوە لە رێگەی کارتەکەیەوە هاوکارییەکە وەربگرێت.
پێشتریش، لیوا روکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاندبوو، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناردنی هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت، دواتر دەمێنێتەوەسەر ئەوەی، بڕیاری ئەمریکا و هاوپەیمانان سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆن دەبێت.