هاوپەیمانیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، لە بەرامبەر هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بهئامانجگرتنی شوێنی ژیانی مەدەنی پەنابەرانی کوردستانی ئێران بێدەنگ نەبن.
لە راگەیەنراەکەدا هاتووە، هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتای شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا سەدان جار بە مووشەک و دڕۆن هێرشی کراوەتە سەر و لەو نێوەدا، بنکەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و کەمپە مەدەنییەکانیش بەئامانج گیراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە نوێترین هێرشەکانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی ئۆمید وەیسی و دوو پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی فەخرەدین مورادی و ئیقباڵ ساڵحی شەهید بوون.
لە کۆتایی پەیامەکەدا، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکانی ناو ئێران بکەن و دژی دەستدرێژییەکانی تاران بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکەدا بوەستنەوە.