هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند، نابێت ڕاگرتنی جه‌نگ ببێتە دەرفەتێکی تاکتیکی بۆ خۆڕێکخستنەوەی ئێران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10ـی نیسانی 2026 هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، وێڕای پێشوازیی له هه‌ر هه‌وڵێك، كه ببێته هۆی ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، نابێت ڕاگرتنی جه‌نگ ببێتە دەرفەتێکی تاکتیکی بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی جاره‌كانی پێشوو بۆ خۆڕێکخستنەوە و نزیکبوونەوە لە چەکی ئەتۆمی کەڵکی لێ وەربگرێت.
هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌شڵێت، هەر ڕێککەوتنێک ئیرادەی گەلانی ئێرانی تێدا فەرامۆش بکرێت، تەنها ئاشتییەکی کاتیی و مەترسیدار دەبێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئاگربەست تەنها کاتێک مانای دەبێت کە ببێتە سەرەتایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بنەڕەتیی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێران و هه‌روه‌ها پابەندبوونی بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و داننان بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکانی ناو ئێران، بەتایبەت مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، هیچ جۆرە ئاگربەست و ڕێککەوتنێکی سیاسی نایانوه‌ستێنێت لە هه‌وڵه‌كانیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەروەری.