ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی دەم پارتی: پرسی كورد پرسی تیرۆر نییه‌

reset font size increase font size

هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات ناكۆكییه‌كانیان وه‌لا بنێنن و له‌ پێناو ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كۆببنه‌وه‌.

تونجەر باكرهان هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، دەبێت پێگە و مەرجەکانی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان لە رێگەی یاسا و رێککەوتنی فەرمییەوە جێگیر بکرێن، نەک بە شێوەیەکی نا فەرمی.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بە نووسینەوەی راپۆرتی " کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" کرد و وتی، بە زمانی رابردوو ناتوانن لەبارەی تورکیای نوێ راپۆرت بنووسن، تورکیای دیموکراتیک بە عەقڵی کۆن دروست نابێت.

وتیشی، ئەوەی 40 ساڵە بەرێگەی زۆر نەتانتوانی بەسەرماندا بیسەپێنن، ئەمڕۆ ناتوانن بە پێکەنیینەوە پێمان بڵێنەوە؛ پرسی کورد پرسی تیرۆر نییە، به‌ڵكو پرسی ئازادی و دیموکراسییە.

داواشیكرد، ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌ ده‌وری مێزی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كۆببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پرسی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌ توركیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.