بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 26 ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گرتووە، کە ببوونە هۆی هەراسانکردن و بێزارکردنی دانیشتووانی ناوچەکە.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەرجەم ماتۆڕسکیلەکان ڕەوانەی هۆبەی ''دەست بەسەرداگرتن'' کراون، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە مەودوا هەر ماتۆڕسکیلێک هاوڵاتیان بێزاربکات و پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نەبێت ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت.