بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی تاوەکو 12ـی شەو هاتوچۆکردنی سوارڕە و بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگەکان قەدەغەیە، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک.
بەڕێبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو فەراهەمکردنی باری سەلامەتی و ڕوونەدانی کارەساتی هاتوچۆیی و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لە سەیرانگەکاندا، هاتوچۆکردنی سوارڕەو بارهەڵگرەکان قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم بازگە و دەستەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەگرنە ئەستۆ.