ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: تا کۆتایی هەفتە ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکارمەهێنن

reset font size increase font size

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزە رێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە ڕۆژانی ئەمڕۆ و سبەى و هەینی ئەگەری بارینى لێزمە بارانی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگا هەیە کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت بەهۆیەوە ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو لە چەندین جێگادا هەیە بۆیە داواکارین ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، باشتر وایە هاوڵاتیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری و گەشت و سەیران بکەن و روو نەکەنە ناوچە گەشتیاریی و شاخاوییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.