ڕاستەوخۆ

هاتوچۆى سلێمانى هۆشدارى دەداتە شۆفێران

reset font size increase font size

هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، له‌شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌كه‌ی گرتوەته‌وه‌‌ و به‌هۆیەوە مه‌ودای بینین كه‌مبوەته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ شۆفێران ڕێنماییەکانى هاتوچۆ جێبەجێ بکەن.

دەشڵێن، پێویستە شۆفێران لەم دۆخەدا خێراییەکەیان کەم بکەنەوە، چونکە خۆڵبارینەکە چڕە و ئاستی بینین کەم بوەتەوە.

گوتوشیانە، دەبێت شۆفێران ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆی و ئۆتۆمبێلی بەردەمى بپارێزێت و تا دەکرێت لە شەودا گەشت نەکەن.

باسلەوەشکراوە، پێویستە دەبەی ئاوی فڵچەکان بەشی پێویستی تێدا بێت و فڵچەکان بە باشی کار بکەن بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.