نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگەکەوە، 100 هەزار کەس تارانیان بەجێهێشتووە.
ڕێکخراوی نیودەوڵەتیی کۆچ و بەشی کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران ڕایگەیاندووە، لە دوو ڕۆژی یەکەمی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە 28ی شوبات تاوەکو 1ی ئازار نزیکەی 100 هەزار کەس لە تاران هەڵهاتوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پۆلیسی هاتوچۆی ئەو وڵاتە تۆماریکردووە، کە ڕۆژانە لەنێوان 1000 بۆ 2000 ئۆتۆمبێل شارەکە بەجێدەهێڵن، بە پلەی یەکەم بەرەو پارێزگاکانی باکوور دەڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکدا ئاوارەیی ناوخۆیی زیادی کردووە، بەڵام هیچ جموجۆڵێكی هەڕەمەکی سنوربەزاندن لە سنورەکانی ئێران و وڵاتانی دەوروبەری ڕوویان نەداوە و سنورەکان بە جێگیری ماونەتەوە.