ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ: %92ی مووشەکەکانی حزبوڵامان لەناوبردووە

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نوێترین ئاماری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە لوبنان و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، توانای مووشەکیی حزبوڵای لوبنانییان بە شێوەیەکی بەرچاو پەکخستووە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان ڕایگەیاند: "ئێمە ئازادیی کارکردنی خۆمان بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان دەپارێزین و زەبرێکی زۆر سەختمان لە حزبوڵا وەشاندووە."

 نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆی نزیکەی 150 هەزار مووشەکی ئەو گرووپە، تەنیا نزیکەی 8%ی ماوەتەوە، ئەمەش بەو بەهایەیە کە ئیسرائیل توانیویەتی 92%ی کۆی جبەخانەی مووشەکیی حزبوڵا لەناو ببات.

بنیامین نەتانیاهۆ تیشکی خستە سەر ستراتیژیی وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکان و گوتی: "پشتێنەیەکی ئەمنیمان دروستکردووە و هەزاران ئەندامی حزبوڵا کوژراون."

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە هێشتا بەردەوامن لە کارکردن و تا هەر کاتێک پێویست بێت، سوپای ئیسرائیل لەو ناوچە ئەمنییانەدا دەمێنێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا باسی لە ئێرانیش کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە سەدان ملیار دۆلار زیانمان بە ئێران گەیاند و ئیسرائیلمان لە لەناوچوون ڕزگار کرد."

بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریی دا کە هێشتا مەترسییەکان بە تەواوی نەمابوون و وتی: "شەڕی ئێمە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.