بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژێرخانی ئابووری و سەربازیی حزبوڵا لەناودەبەین، ئێمە بەدەیان کەسمان لێ کوشتوون و باڵادەستیشین لە جەنگدا.
نەتانیاهو لەڕاگەیەنراوێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ئێمە لەناوچەکانی باکور و باشوری ڕووباری لیتانی ئۆپراسیۆن ئەنجامدەدەین و هەفتەیەک لەمەوبەر فەرمانم کردووە سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، بنکەیەکی موشەکی و درۆنی حزبوڵلا لەناوببەن، دەشڵێت، لەناوبردنی ژێرخانی حزبوڵلا پێویستی بە کاتە، بەڵام بێگومان کۆتایی بەم کارە دەهێنین.
ئەم گوتانەی نەتانیاهو لەکاتێکدایە 23ـی نیسان دوابەدوای پێکهێنانی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژکراوەتەوە.