ڕاستەوخۆ

نەتانیاهو: فڕۆکەکانمان توانای ئەوەیان هەیە هەموو شوێنێکی ئێران بکە ئامانج

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهو ڕایگەیاند، بڕیارە حکومەتی ئیسرائیل ساڵی داهاتوو سەد و11 ملیار دۆلار لە پێناو پەرەپێدان بە توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی تەرخان بکات و گوتی، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی توانای پێکانی هەموو ئامانجێکیان لەناوخۆی ئێراندا هەیە.

بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی، بڕیارە حکومەتی ئیسرائیل بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی ساڵی داهاتوو سەد و 11 ملیار دۆلار لە بودجەی دەوڵەت بۆ وەزارەتی بەرگریی تەرخان بکات. 

گوتیشی، فەرمانی بە پێکهێنانی پڕۆژەیەکی نوێی سەربازی کردووە کە دەتوانێت توانا درۆنییەکانی ئێران پەکبخات.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانەی نەتانیاهو، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانی کڕینی دوو جۆر فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 و ئێف 15ـی ئەمریکی پەسەند کردووە.

ڕۆژی شەممەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی بەپەلەی "ڕۆکێتی لەیزەری" بە ئیسرائیل ڕاگەیاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.