نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوای سەرکەوتنی پرۆسەکە دەخوازێت لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم."
هیوایشی خواست کە سەرجەم لایەنەکان بە نیازپاکی پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە بکەن و کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی بەندەکانی بکەن، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییانە کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی بەدیهێنانی ئەم ڕێککەوتنەدا.