ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكه‌ی ئێران دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەیه‌ بۆ سەر سەروەریی وڵات

reset font size increase font size

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، ئهم هێرشه‌ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەیه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە موشەکییەى ئێران دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی لە سنوری سۆران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە. "ئێمە پابەندین بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، بە هیچ شێوەیەکیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ. بۆيه‌ ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە".

داواش لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.