ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: با جەژنی قوربان بکەینە دەرفەتێک بۆ نیازپاکیی و تەبایی

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و شادی بۆ هەموان، هاوکات هیوای گەڕانەوەیەکی سەلامەت و قبووڵبوونی فەریزەی حەجی بۆ حاجیانی کوردستان خواست و داوای کرد چەمکە قووڵەکانی ئەم جەژنە بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێن.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی سەرەکیی پەیامەکەیدا داوای قۆستنەوەی ئەم دەرفەتەی کرد بۆ لێکنزیکبوونەوە و ڕایگەیاند، "لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردن ئازادی، پێكهاتنه‌وه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشه‌ويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانه‌ماندا."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.