سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێران دانی به‌وه‌دا ناوه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی به هه‌ڵه كردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی شه‌ش پیشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌ی سنوری سۆران، به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، له ساتی روداوه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییان به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كردووه و ئه‌وانیش دانیان به‌وه‌داناوه ڕووداوه‌كه به هه‌ڵه ڕوویداوه و بهڵێنیدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بكه‌ن.
گوتیشی، ئێستا هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئیران ده‌كات تا بزانن چی شتێك هۆكاری ئه‌و ڕووداوه بووه.
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌كرد، ئێران په‌یامی سه‌ره‌خۆشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونه، فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه‌دا وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه نین بۆ هیچكام له وڵاتانی دراوسێ.
دوێنێ سێشه‌ممه دووجار باره‌گاكانی فیرقه‌ی حه‌وتی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری یه‌ك له سنووری سۆران به هێرشی موشه‌كی بالیستیكی ئێرانی هێرشیكرایه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 30 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.