نیویۆرک تایمز له زاری بهرپرسانی ئێرانهوه بڵاویکردۆتەوە، تاران ئامادەیە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوهی پێنج ساڵ ڕابگرێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر زاری سێ بەرپرسی ئێرانی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاویکردوهتەوە، تاران ئامادەیی دەربڕیووە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی پێنج ساڵ .
باسلهوهشكراوه، ئێران پێشنیازی کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی عەمبارکراوی خاکەکەی کردووە بە ئامادەبوونی پشکنەرانی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزا دارایی و بانکییەکان و لابردنی گەمارۆی سەر هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی.
تائێستا دوو گەڕی دانوستان لە نێوان ئەمریکا وئێران ئەنجامدراوە، هەردوولا بەڕێوەچوونی دانوستانەکان بە باشی وئەرێنی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن ناودهبهن.