نرخی دراوهكان لە هەرێمی کوردستان بڵاوكرایهوه، 100 دۆلار بهرانبهر به 153 ههزار دیناری عێراقی و هاوکات بە 14 ملیۆن و 500ههزار تمهنی ئیرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئایاری 2026، نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 153 هەزار دیناری عێراقییە.
هاوکات لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراوەکاندا، نرخی 100 یۆرۆ گەیشتووەتە 179 هەزار دینار و 100 پاوەنی بەریتانیش بە 203 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
. هەروەها لە بارەی دراوی وڵاتانی دراوسێێشەوە، نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی بەم شێوەیە؛ هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە 14 ملیۆن و 500 هەزار تمەنی ئێرانی، هەروەها بەرانبەر بە چوار هەزار و 400 لیرەی تورکی ئاڵۆگۆڕ دەکرێت.