میدیای فەرمیی ئێران ئاماری نوێی قوربانیی بۆردوومانەکەی 28ـی مانگی دووی ئەمساڵ لە شاری مینابی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 155 کەس گیانیان لەدەستداوە، 120 کەس لە قوربانییەکان منداڵن.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئێران، لەنێو قوربانییەکاندا 73 قوتابیی کوڕ و 47 قوتابیی کچ، هەروەها 26 مامۆستا و چەندین کەسی دیکەش بوونی هەیە.
هێرشی سەر ئەم قوتابخانە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
لە بارەی ئەم ڕوداوە، تاران ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاشکرای کردووە، موشەکەکە بە هەڵە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە تەقێنراوە.
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرەتا ئەم هێرشەی لەلایەن سوپای وڵاتەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پێنتاگۆنی بە قبوڵکراو ناوبرد.
هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندبوو، قوتابخانەکە نزیکبووە لە دوو بنکەی سوپای پاسداران.