نوسینگەی سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دهڵێت، ئاسایشی یهكێتی به دهر له ڕێكاره یاساییهكان شۆفێرێكی ڕفاندوون.
به گوێرهی ڕاگهیهنراوێكی نوسینگهکەی، ڕۆژی حهوتی ئهم مانگه شۆفێرێکی محهمهدی حاجی مەحمود،، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەناوی (دارا حەمە غەریب) لە باشماخ دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەرکەوتووه لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بێ ئاگادارکردنەوەو بە دەر لە بنەما و ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوە و ئێستا لە سلێمانی دەستبەسەرکراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەمجۆرە مامەڵەکردنەی له دەرەوەی یاسا بەرانبەر بە هاوڵاتیان، بەتایبەت شۆفێری تایبەتی سەرکردە و شۆڕشگێڕ محهممدی حاجی مهحمود پرسی یاساو دادگەکان دەخاتە ژێر پرسیارەو دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت.