نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كرد و ڕایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانیی عێراقه.
مالیكی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، بە ئامانجكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك هێزێكی سه‌ربازیی فه‌رمی له‌ناو سیستمی ئه‌منیی ده‌وڵه‌تدا سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرایه و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
نوری مالیكی له په‌یامه‌كه‌یدا داوا له حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كانیش دەکات، له به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیی یه‌كگرتوودا یه‌كبگرن، دژی ئەو سه‌رپێچییانەی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه دەکرێنە سەر عێراق.
گوتوشیه‌تی، گه‌لی عێراق ڕه‌تكردنه‌وه و شه‌رمه‌زاركردنی یه‌كجاره‌كیی خۆیان له‌م ده‌ستدرێژییه و به‌ئامانجكردنی ڕۆڵه‌كانی عێراق ده‌ربڕیوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جه‌نگدا، چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌سه‌ر به‌ره‌ی مقاوه‌مه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌سیان لێ كوژراوه.