ڕاستەوخۆ

نزیکەی 6 ملیۆن پارچە چەک لە بانکی نیشتمانیی عێراق ئەرشیف کراون

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پێنج ملیۆن و 800 هەزار پارچە چەک لە بانکی نیشتمانیی عێراق بۆ چەک بە شێوەی کۆدکراو ئەرشیف کراون.

عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە ڕێکخستنی چەکی بێ مۆڵەت ڕایگەیاند، لە ئێستادا نوسینگەکانی تۆمارکردن لە سەرتاسەری وڵات کار دەکەن بۆ وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان و تاوەکو ئێستا سێسەد و دە هەزار داواکاری لە ڕێگەی فۆرمی تایبەتەوە وەرگیراون و وردبینییان بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، نوسینگەکانیان بەرپرسن لە تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکان، لە وەرگرتنی چەکەوە تاوەکو دەرکردنی مۆڵەتی فەرمی، گوتیشی پڕۆسەی ڕێکخستن و تۆمارکردنی چەکەکان تاوەکو کۆتای ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (عەین ئەلعێراق)ـەوە فۆرمی تۆمارکردن بە بێ بەرانبەر پڕ بکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.