بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەپێى نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی نیسان نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یهك ئهمپێر 48 دینارە.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەو نرخەش ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، کە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام و لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕوناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
دەڵێن، سەبارەت بە مۆلیدەی ستییەکانیش، نرخی کیلۆوات کارەبا بۆ مانگی نیسان 305 دینار دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو سیتیانەى كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێک کارەبا 289 دینار دەبێت.