ڕاستەوخۆ

ناڕەزایەتیەکان دژی بەقەزاکردنی گوڵاڵە فراوانتربوون

reset font size increase font size

دژی بڕیاری بەقەزاکردنی گوڵاڵە و هەوڵی دابڕاندنی ناحیەکە لە قەزای خانەقین، دانیشتوانی لە گەرمیان و هەولێر گردبوونەوە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،  بەشێک لە دانیشتوانی قەزای ڕزگاری لە گەرمیان گردبونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی عێراقیان بۆ بەقەزاکردنی گوڵاڵە کرد.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق پێشێلکارییەکی روونی ماددەی 140ی دەستورە.

لەلایەکی دیکەوە، لە هەولێر حزب‌ ولایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی سنوری قەزای خانەقین، کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فه‌همى بورهان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم رایگەیاند، تاوەکو کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی نەکرێتەوە، نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی ئیداریی لەم ناوچانەدا بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.