ڕووداوی کوژرانی محەمەد هێمنی تەمەن ١٦ ساڵان لە ڕووداوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پردێ، ناڕەزایەتی و گومانی کەسوکارەکەی و بەرپرسانی کەرکوکی لێکەوتووەتەوە و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دژه تیرۆری عێراق به‌شكستخواردوو ناو ده‌به‌ن، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان سەرەتا ڕایانگەیاندبوو بۆ لێکۆڵینەوە گه‌نجه‌كه دەستبەسەر كراوە، به‌ڵام دوای سێ ڕۆژ تەرمەکەیان ڕادەستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرده‌وه، هه‌روه‌ها هەوڵدراوە وەک چەکداری داعش تۆماربکرێت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.