ڕاستەوخۆ

نامۆ فازڵ بە ئاڵای کوردستانەوە بردنەوەیەکی مێژوویی لە نێو قەفەسی MMA لە ئەمریکا تۆمارکرد

reset font size increase font size

 

نامۆ فازڵ، پاڵەوان و جەنگاوەری لێهاتووی کورد لە یارییەکانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان (MMA)، لە یەکەم چالاکیی وەرزشیی ڕاستەوخۆی پلاتفۆرمی جیهانیی "نێتفلێکس"دا کە لە هۆڵی "ئینتویت دۆم" لە شاری لۆس ئەنجلەسی ئەمریکا بەڕێوەچوو، توانی سەرکەوتنێکی مێژوویی و گەورە بەسەر جەیک بابیانی ڕکابەرە ئەمریکییەکەیدا بەدەستبهێنێت و جیهانی وەرزش سەرسام بکات.

یارییەکە لە گەڕی یەکەمدا بە هێرشی توند و گوشاری بەهێزی بابیان دەستی پێکرد، بەڵام جەنگاوەرە کوردەکە بە تاکتیکێکی بەرز و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بەرگەی گرت، تاوەکو لە چرکەی 58ی گەڕی دووەمدا وەرچەرخانێکی گەورە ڕوویدا و نامۆ بە زیرەکی جڵەوی یارییەکەی گرتە دەست و لە ڕێگەی تەکنیکی سەختی "ئەناکۆندا چۆک" کە وەک ماری ئەناکۆندا گەمارۆی ملی ڕکابەرەکەی دەدات، بابیانی ناچار کرد پێش زیانپێکەوتنی تەسلیم بێت.

 بەم سەرکەوتنەش نامۆ تۆماری خۆی گەیاندە 10 بردنەوە و تەنیا یەک دۆڕان، ئەمەش ڕێگەی بۆ خۆش دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕیزی پێشەوەی پاڵەوانانی UFCدا ببینیریت.

 دوای یارییەکە، نامۆ فازڵ ڕایگەیاند کە ئامادەیە لە هەر شوێنێک بێت ڕووبەڕووی هەر ڕکابەرێک ببێتەوە، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا لە پەیامێکدا لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی، تیشکی خستە سەر ئەو گرژییەی لە دوای یارییەکە لە نێوان ئەو و ئارمان تسارۆکیاندا ڕوویدابوو و ئاشکرای کرد کە بابەتەکە تەنیا تێنەگەیشتنێک بووە، چونکە هەردوایان لە یەک یانە (ATT) ڕاهێنان دەکەن و دوای ئەوەی بینیویەتی ئارمان ڤیدیۆییەن داوای لێبوردنی لە گەلی کورد کردووە، کێشەکەیان کۆتایی هاتووە و داوای کرد کە کەس گەورەی نەکات، چونکە وەک خۆی دەڵێت ئەمە بابەتێکی نەتەوەیی بووە نەک شەخسی، و دووبارە جەختی لەسەر پێگەی مێژوویی و برایەتی نێوان کورد و ئەرمەن کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.