ڕاستەوخۆ

ناتۆ: وەک هاوپەیمانییەکی ئەتۆمی دەمێنینەوە

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاند، وەک هاوپەیمانییەکی ئەتۆمی بەردەوام دەبێت، هاوکات پابەندیی خۆی بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دووپات کردەوە.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە، ناتۆ ئامانجی توانای ئەتۆمیی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی ئەندام پێناسە دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا کە لەلایەن هاوپەیمانیی ناتۆوە بڵابووەتەوە، جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە ئەم بلۆکە سەربازییە وەک هاوپەیمانییەکی ئەتۆمی دەمێنێتەوە و بۆ داهاتووش هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت.

ناتۆ لەم ڕاگەیەنراوەدا بەڵێنی داوە، بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان (NPT) و ڕایگەیاندووە، وڵاتانی ئەندام هەمیشە ئەرکەکانی خۆیان لەم چوارچێوەیەدا جێبەجێ کردووە.

بە گوێرەی دەقی ڕاگەیەنراوەکە، ناتۆ ئامانجی سەرەکیی توانا ئەتۆمییەکەی خۆی بۆ "پاراستنی ئاشتی، ڕێگریکردن لە سەپاندنی گوشار و بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکان" گەڕاندووەتەوە.

 ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزی ئەتۆمیی ئەوان وەک ئامرازێکی ستراتیژی بۆ سەقامگیریی جیهانی دەمێنێتەوە و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک بە هەڕەشەی سەربازی ئاسایشی هاوپەیمانەکانیان بخاتە مەترسییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.