هاوپەیمانانی ناتۆ، بە دیاریکراوی بەریتانیا و فەرەنسا، بە فەرمی ڕایانگەیاند، کە بەشداری لەو گەمارۆیەدا ناکەن کە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بەسەر گەروی هورمزدا بیسەپێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، ترمپ ئاماژەی بەوە کردبوو کە وڵاتانی دیکە هاوکاری ئەمریکا دەبن، پاریس و لەندەن جەختیان کردووەتەوە، نایانەوێت پەلکێشی ناو هیچ ململانێیەکی سەربازیی ببن و بەشداریی ئەو گەمارۆیە ناکەن.
ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەوروپییەکان خاڵێکی دیکەی گرژییە لەگەڵ ترەمپ، کە پێشتر هەڕەشەی کشانەوەی لە ناتۆ کردبوو، ئێستا تاوتوێی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا دەکات، ئەوەش وەک سزایەک بۆ ئەو وڵاتانەی ڕێگەیان نەداوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئاسمانیان بەکاربهێنن لە هێرشەکانی دژ بە ئێران.
وڵاتە ئەوروپییەکانیش دەڵێن، تەنیا ئەو کاتە ئامادەن لە پاراستنی گەرووی هورمزدا هاوکار بن کە کۆتاییەکی بەردەوام بۆ شەڕ بێتە ئاراوە و ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بکرێت بۆ پاراستنی کەشتییەکانیان.
پێکهێنانی هەر ئەرکێکی سەربازی لە ڕيڕەوە ئاوییەکە لە لایەن وڵاتانی ناتۆوە پێویستی بە ڕەزامەندیی هەموو 32 ئەندامەکەی ناتۆ هەیە.