مەهەپە تهواوی ڕێکخستنەکانی خۆی لە ئەستەنبوڵ و هەر 39 قەزاکەی ئەو پارێزگایە هەڵوەشاندەوە.
سەمیح یەڵچین، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست لە ئێکس بڵاویکردەوە بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتەی ماددەکانی 52 و 54ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەیان پێی بەخشیوون و بە گوێرەی ماددەی 34، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕیکخستەنەکان دراوە.
تا ئێستا هیچ هۆکارێکی فەرمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخستنانە ڕانەگەیەنراوە، تەنیا بە شێوەیەکی یاسایی ئاماژە بە ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ کراوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە باس لە گۆڕانکاریی ناوخۆیی لە ناو ڕیزەکانی مەهەپەدا دەکرێت.