سه‌رۆكی پارتی و ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو كۆبونه‌وه و تاوتوێی دۆخی ناوچەکەیان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مەسعود بارزانی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادیندا، بارزانی دووپاتیکردوەتەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕە و هەمیشە خوازیاری چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانە.
بارزانی گوتوشیه‌تی، ئەولەویەتمان پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی كوردستانە هاوکات، نیگەرانی خۆشی دەربڕیووە کە لەژێر بیانووی بێ بنەما پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدرێت، به‌پێویستیزانیووه عێراق سنورێک بۆ هێرشه‌كان دابنێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، سەلاحەددین بەهائەدین گوتوییەتی، دۆخەکە وا دەخوازێ دەبێ ڕاگۆڕینەوە وهەماهەنگیی له نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوام هەبێت.