مەسرور بارزانی، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سنوری هه‌ولێر، كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه تاوانی جه‌نگه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی، تاوانی جەنگە و داوا لە کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی ده‌كه‌م سنورێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دابنێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دڵگرانە بە هێرشی درۆنیی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنوری هەولێر، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "بە ئامانجگرتنی خەڵکی مه‌ده‌نی و ماڵی هاوڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان، بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو ستەمکارییەی بەرانبەریان دەکرێت، دابنرێت و چیتر بە بیانوی بێ‌پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت".