مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەو کۆمەڵکوژییانەی بەرانبەر کورد ئەنجامدراون نابێت لەیادبچن و ئەرکی حکومەتی عێراقە قەرەبووی زیانلێکەوتوانی کورد بکاتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 38هەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێک لە دڕندانەترین شاڵاوەکانی پاکتاوی نەژادی و جێنۆساید دژ بە کورد ئەنفالە، نابێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدراون لەیادبچن و نەوەکانمان بزانن دەستکەوتەکانی ئێستا ئاسان بەدەستنەهاتوون و کەسیش خێری پێنەکردووین."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیی و دەستوری خۆی جێبەجێبکات و بە شێوەیەکی گونجاو، قەرەبووی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهید و ئەنفالکراوانەی کوردستان بکاتەوە.