فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر خێمەی پرسەی عەلائەمین تێکدەرانە بووە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ بکەرانی دەکرێت.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك كه ئه‌ندامی ئاسایشی رۆژاڤایه هاوڵاتی عه‌لائه‌مینی كوشتووه، ئه‌مڕۆش هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی پرسه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌چووه.
هەسەدەش ڕایگەیاندبوو، لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێ لایەن بۆ دیاریکردنی بکەرانی کوشتنی عەلائەمین پێکهێنراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێت و بەشێوەیەکی شەفافانە بۆ ڕایگشتی بڵاودەکرێتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه، مەزڵوم عەبدی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکسدا دەڵێت، ئەو هێرشەی کە خێمەی ماتەمینی هاوڵاتی عەلائەلئەمینی لە قامیشلۆ کردووەتە ئامانج، کردەوەیەکی تێکدەرانەیە و پشتڕاستی دەکەینەوە کە هێزەکانمان بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێن و دڵنیایی دەده‌ین بکەرانی ئەم کردەوەیە بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
عەبدی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی عەلائەمینی کرد و گوتی، بەڵێنی بەدیهێنانی دادپەروەری دەدەین.