ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی لە هەولێرە؛ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەردانێک لە باشووری کوردستانە و بڕیارە لە شاری هەولێر چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئەنجامبدات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەڤزیۆنی (رۆناهی)، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 16-06-2026، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.


پێشبینی دەکرێر لە کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا، بارودۆخی گشتیی سوریا و دواین پێشهاتەکانی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا بخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.