ڕێکخراوی دەنگی گیراوانی کورد لە ئێران ڕایگەیاند، مەترسییەکانی سەر زیندانی ئەوین ڕوو هەڵکشان دەکات و چیتر گیانی دهستگیركراوانی زیندانەکە پارێزراو نییە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تێپەڕینی مانگێک بەسەر جەنگی ئێران و ئەمریکا دۆخی گیراوانی زیندانی ئەوین بە نادیاری ماوەتەوەو سەرجەم کاروبارە یاسایییەکانیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی زیندانەکەوە وەستێنراوە.
دهشڵێ، بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە، زیندانیان ناتوانن دیدار لەگەڵ کەسوکار و پارێزەکانیاندا ئەنجامبدەن و هۆکاری ئەم ڕێکارەشیان دیارینەکردووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی زیندانەکە لەوێ نەماونەتەوە و ئامادەنین وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە ئەوەش وایکردووە گومان و مەترسییەکانی سەر ژیانی زیندانیانی سیاسی، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشان بکات.