میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە گوتنی 'ئیمام خامنەیی هەنگوینی شەهیدبوونی نۆشی' پشتڕاستکردەوە.
کاتژمێر چوار و 30 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی راگەیاند و گوتی' لەڕاستیدا، ئێمە دەگەڕێینەوە لای خودا و ئاواتەخوازی گەڕانەوەشین، گەلی مەزنی ئێران سەرکردەی شکۆی رۆحی گەلی مەزنی ئێران و پارێزەری ئومەی ئیسلامی ئیمامی باڵا خامنەیی هەنگوینی پیرۆزی شەهیدبوونی نۆشی لەم مانگە پیرۆزەی رەمەزاندا و بەرەو ئاسمان بەرزبووەوە.
هەر لە راگەیەندروەکەدا، هاتووە، میدیاکانی زایۆنی چەند ساڵ بانگەشەی خۆحەشاردانی خامنەییان دەکرد، بەڵام ئیمام لە بەیانیدا لەنێو ئۆفیسەکەی شەهید بوو.
دوێنی، 28ـی مانگی دوو لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران و تارانی پایتەخت نوسینگەی خامنەیی کرایە ئامانج، چەند کاتژمێرێك دواتر رۆیتەرز هەوڵی کوژرانی خامنەیی لەزاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیل بڵاوکردەوە، بەڵام میدیای ئێران رەتیکردەوە، دواتریش ترهمپ له پۆستێكدا كوژرانی خامنهیی راگهیاند.