ڕاستەوخۆ

میدیای ئێران: ئەمریکا داوا دەکات ئێران تەنیا یەک پێگەی ئەتۆمی بە چالاکی بهێڵێتەوە و ئەوانی دیکە بداتە ئەوان

reset font size increase font size

میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەمریکا لە وەڵامەکەیدا بۆ پێشنیازەکەی تاران سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستاندنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، شکستی هێناوە و هیچ جۆرە نەرمییەکی نەنواندووە.

ئەم پێشهاتە نوێیەش ئاماژەیە بۆ دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

ئاژانسی هەوڵی "فارس"ی ئێرانی ئاشکرای کردووە، واشنتن لە وەڵامەکەیدا لیستێکی پێنج خاڵی ئاڕاستەی تاران کردووە، لە نێو مەرجەکاندا، ئەمریکا داوا دەکات کە پێویستە ئێران تەنیا یەک پێگەی ئەتۆمی بە چالاکی بهێڵێتەوە و کارەکانی تێدا بکات.

 هاوکات سەرجەم کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی کە بە ئاستی بەرز پیتێندراون، بە تەواوی بگوازێتەوە و ڕادەستی ئەمریکا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی "مێهر" ڕەخنەی توندی لەم هەڵوێستەی واشنتن گرتووە و بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە ئیمتیازێک دەیەوێت لە ڕێگەی مێزی گفتوگۆوە ئەو داواکاری و دەستکەوتانە بەدەستبهێنێت کە لە کاتی شەڕەکەدا نەیتوانیوە بە هێزی سەربازی بیهێنێتە دی.

دەشڵێت، ئەم جۆرە تێڕوانینە سەپێنەرە بێگومان دەبێتە هۆی دروستبوونی بنبەست لە پڕۆسەی دانوستاندنەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.