میدیایهكی نزیك له خامنهیی باسی له ئهگهری هێرشی ئهمریكا بۆ سهر ئێران كردووه و دهڵێت، واشتن له كاردانهوهی تاران دهترسێت.
نورنیوز میدیای نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران كه نزیكه له خامنهیی لە تۆڕی ئێکس نووسینێکی لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئەمریکا پلانی بۆ کاردانەوەی ئێران دوای هێرشەکان دانەناوە، ئەمەش فەرماندە سەربازییەکان و ترەمپی کردووەتە دووبەرەوە.
دەشڵێ، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و ترەمپ دابەشبوون، ئەگینا ئەمریکا دەتوانێت هێرش بکات و شەڕ رابگەیەنێت، بەڵام نازانێت کاردانەوەی ئێران چی دەبێت و رووداوەکان بە چی ئاڕاستەیەکدا دەڕۆن.
جهخت لهوهشدهكاتهوه، ترسی واشتن له كاردانهوهی تاران هۆكاری ئەنجامنەدانی هێرشەکەیه، نەک نەبوونی چەک و تەقەمەنی.