ڕاستەوخۆ

میدیاکانی ئێران: تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ بڕینی ئینتەرنێتی نەدراوە

reset font size increase font size

دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و سەرهەڵدانی نیگەرانی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە سەبارەت بە ئەگەری سنووردارکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

بەرپرسێکی باڵای کەرتی گەیاندنی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ فەرمان، ڕێنمایی یان بڕیارێک لەبارەی بڕین یان سنووردارکردنی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بە دامەزراوە بەرپرسەکان نەدراوە.

هاوكات ئاشکراشی کردووە شەوی ڕابردوو قەبارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت گەیشتووەتە لوتکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئێران، دوای گرژییە سەربازییەکانی شەوی ڕابردوو 17ی حوزەیرانی 2026، دەنگۆیی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی ئەگەری بڕینی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بڵاوبوونەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی دڵڕاوکێ لەلایەن بەکارهێنەران و خاوەن کارە ئۆنلاینەکانەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەرتی گەیاندن ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەمبارەیەوە بە دەستی ئێمە نەگەیشتووە و دۆخەکە ئاساییە."

ئەو سەرچاوەیە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کەمبوونەوەی ترافیکی ئینتەرنێت گوتی: "بەپێچەوانەوە، شەوی ڕابردوو دوای پچڕانە کاتییەکان، قەبارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت گەیشتە بەرزترین ئاست و تەنانەت لە ڕۆژانی ڕابردووش زیاتر بووە."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان لایەنی بڕیاردەر نین، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک یان فەرمانێکی نوێ بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئارادا نییە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.