حكومه‌تی روسیا ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی داعشه ڕوسیه‌كان كه ئێستا له زیندانه‌كانی عێراقدان، وه‌ربگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئیگۆر نیكۆلیاڤیچ زۆبۆڤ، جێگری وه‌زیری ناوخۆی روسیا كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له‌و پرسه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه كردووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، جێگری وه‌زیر ناوخۆی روسیا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به باڵیۆزی عێراقی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ئه‌و داعشه روسیانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان كه به‌م دواییه له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق گوزاراونه‌ته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی بسه‌لمێنرێن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن.
دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوریا، به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، نزیكه‌ی 5700 زیندانیكراوی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه گوزارنه‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.
داعشه زیندانیكراوه‌كان خه‌ڵكی 42 وڵاتن، كه 130 زیندانییان ره‌گه‌زنامه‌ی ڕوسیان هه‌یه و به‌شێكی زۆری دیكه‌ی زیندانیهكانیش، عێراقی و سورین.